ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت" ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەستپێکردووە و لە نزیکترین کاتدا وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە". 

میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو سوپای ئیسرائیل بڵاویانکردەوە" هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئامادەکارییەکانی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران تەواو کردووە و بەرواری ئەو هێرشەش بە نهێنی دەمێنێتەوە تا جێبەجێکردنی". 

ئاماژە بەوەش دەکەن، ئا
مانج لێی ڕوونکردنەوەیە کە ئیسرائیل ڕێگە بە ئێرانییەکان نادات هاوکێشەیەکی نوێ دروست بکەن.

دەشڵێن" مەرج نییە وەڵامی ئیسرائیل بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئەمریکییەکان بێت، بەڵکو وەڵامێک دەبێت کە لەگەڵ ئەو یاسایانەدا بگونجێت کە ئەوان دایانناوە". 

هەروەها لای خۆشیەوە میدیاى ئێران لە زارى سوپاى پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، لە ئەگەرى هەر هێرشێکدا بەتوندى وەڵامى ئیسرائیل دەدەینەوە.

شەوی ١٣ی ئەم مانگە کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاکی خۆیەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک هێرشێکی بەرەو ئیسرائیل دەستیپێکرد، ئەمەش دوای کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کە دوو هەفتە پێش ئێستا نزیک کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج.


PM:10:13:15/04/2024