گۆرانیبێژی لاوی شاری سلێمانی دیلان هونەر ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد دیلان هونەر چووە نێو قەفەزی زێڕینەوە و ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکی کورد بە ناوی (شنیا) پێکهێنا.
دیلان هونەر، لە ساڵی (١٩٩٣) لە سلێمانی لە دایکبووە و پەیمانگهی کۆمپیوتەری تەواو کردووە، لە ساڵی (٢٠٠٩) بۆ یەكەمجار لە فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكان بەشداری كردووە، دواتریش دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، گۆرانی چەند هونەرمەندێکی کۆنی وتۆتەوە، خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، لە ئێستاشدا بەشێوەی لایڤ میوزیک لە کاری هونەری بەردەوامە.