وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات

کۆمپانیایەکی گەورەی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی تایبەت داوای لێبوردنی لە هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی کرد.

براندی (هێرمێس) کە کۆمپانیایەکی بەناوبانگی گەورەی جانتای خانمانە بەشێوەیەکی جیاواز داوای لێبوردنی لە ئەستێرەی گۆرانیبێژی دیاری لوبنانی و عەرەب هەیفا وەهبی کرد، دوای ئەوەی لەیەکێک لە لقەکانی  لە پاریس بە خراپی مامەڵەی لەگەڵدا کرا.

هەیفا وەهبی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە ڕێی ستۆری ئینستاگرامەکەی بڵاویکردەوە کە لە یەکێک لە لقەکانی شەقامی فۆبۆرگی سانت ئۆنۆر لە لایەن کارمەندانی براندی (هێرمێس) لە پاریس بە خراپی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. 

هەروەها لای خۆشیەوە مایکڵ کۆست کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری براندەکەیە داوای لێبوردنی لە هەیفا وەهبی کرد و چەند دیاریەک و چەپکە گوڵی پێشکەشکرد، 

هەیفا وەهبی تەمەنی  ٥٠ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.


AM:10:26:16/04/2024