بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە چەند رۆژى داهاتوو لە سەنتەرى پارێزگاکان پلەکانی گەرما لە (٣٠) پلە زیاتر دەبێت".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان سامان و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (یەک تا دوو) پلە بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوو لە سەنتەرى پارێزگاکان پلەکانی گەرما لە (٣٠) پلە زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش لە نێوان (٢٥ - ٢٧) پلەى سیلیزى دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢٨
سلێمانی: ٢٧
دهۆک: ٢٧
زاخۆ: ٢٩
هەڵەبجە: ٢٧
کەرکوک: ٣١
سۆران: ٢٥
حاجی ئۆمەران: ١٧
گەرمیان: ٣٣