بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٦٦ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٠ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٤ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٤٢ ملیۆن و ٥٩٤ هەزار و ٤٠ دۆلار بووە.

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٧٣ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار و ٥٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٠ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:16:16/04/2024