نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی رووی لە دابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٩ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٩٠ دۆلار و ٢ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٤ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٣٦ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێداویستی و داخوازی بازاڕ و هەروەها نیگەرانی لە هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە. 


AM:08:49:17/04/2024