ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (١٦)یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت کە بۆماوەی (١٠) ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ (١٦)یەمین پێشانگای کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە و تا ٢٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، هەروەها پێشانگاکە بە بەشداری ٣٠٠ كۆمپانیای ناوخۆی و بيانى بەڕێوەدەچێت کە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ناونشانی جیای کتێب لە خۆدەگرێت.
هەر لە پێشانگاکەدا چەندین بواری جیاواز وەک (ڕۆشنبیری، ئایینی فەلسەفە، کۆمەڵایەتی هونەری، زانستی، شیعر، ئەدەب و هونەر، چیرۆک و رۆمان، مێژوو، میوزیک) نمایش دەکرێن.