بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێکی کەم دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٦١ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٧٠ دۆلار بووە و لەو بڕەش ١٤ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٤٧ ملیۆن و ٢٥٤ هەزار و ٧٠ دۆلار بووە.

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٦٦ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٤ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:12:54:17/04/2024