بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر قەندیل و شارباژێڕ زیان بە چەند ماڵێک دەگەیەنێت


لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو زانیاریانەی کە ئاماژە بۆ هێرشێکی بەرفروانی تورکیا دەکەن بۆ سەر هەرێم، ئەو وڵاتە هێرشە ئاسمانییەکانی چڕکردۆتەوەو، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆردومانی  لۆفەکانی کورتەکیان لە بناری قەندیل کردو هەروەها گوندێکی نزیک شارباژێڕیشیان بۆردومان کرد.

بۆردومانەکەی بناری قەندیل کاتژمێر ٥:٣٠ ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بووەو لە رێگای فڕۆکە جەنگییەوە بووەو بۆردوومانەکە بۆ سەر ی ڕێگەی کورتەکی بناری قەندیل بووە. 

بۆردومانەکە زیانی گیانی بەداوەو نەبووەو دوور بووە لە گوندەکان.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، کامەران حەسەن قائمقامی ماوەتیش رایگەیاند" فڕۆکەکانەی تورکیا بۆردومانی گوندی کوڕەڵە لە قەزای شارباژێڕ کردووەو، خانویەکی هاوڵاتیەک بە بۆردومانەکە ڕووخاوەو زیان بە چەند خانوویەکی کە کەوتووە".

هاوکات فڕۆکەکانی تروکیا بۆردومانی شاخی تەژە و شیلانەشیان کردووە.



PM:08:54:17/04/2024