بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٧ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨١ هەزار و ٤٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٥٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٣٥٨ دینار.