بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٦٩ ملیۆن و ٦٢ هەزار و ٧٠١ دۆلار بووە و لەو بڕەش ١٧ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٥١ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٧٠١ دۆلار بووە.

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٦١ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٧٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٤ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 


PM:02:00:18/04/2024