بەرنامەی ڕۆژەڤی کەناڵی (کەی ئێن ئێن) بایکۆتی دیداری سلێمانی کرد

بەڕێوەبەر و پێشکەشکاری بەرنامەی ڕۆژەڤی کەناڵی (کەی ئێن ئێن) کە بەرنامەیەکی ناسراوی کەناڵەکەیە بایکۆتی دیداری سلێمانی کرد. 

جوانڕۆ محەمەد بەڕێوەبەر و پێشکەشکاری بەرنامەی ڕۆژەڤی کەناڵی (کەی ئێن ئێن)، کەمێک پێش ئێستا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" بەهۆی نەزانینیان لە شێوازی دابەشكاری شوێنی میدیاكان بایكۆتی (دیداری سلێمانی)م كرد". 

دەشڵێت" ڕۆژی رابردوو چومە زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی بۆئەوەی دیداری ڕۆژنامەوانی لەگەڵ بەشێك لە میوانانی دیدارەکەدا بکەم، بەهۆی ئەوەی دابەشکاری شوێنی تەرخانکراو بۆ میدیاکان زۆر نەشارەزایانەبوو دیدارەکەم بەجێهێش".

جوانڕۆ محەمەد ڕاشیگەیاندووە" دەبێت ئەو کەسانەی کارێکی لەم شێوەیەیان پێدەسپێردرێت لانیکەم ئەوەندە شارەزاییان هەبێت کە جیاکاری لە نێوان میدیاکان نەکەن و گرنگە میدیاکاریش بۆئەوەی وەک کەرەستە مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت لە ئاست نەزانی و ناحەقیدا هەڵوێستی هەبێت". 

لە دایداری سلێمانی جوانڕۆ محمەد تەنها ڕۆژنامەنوس نەبوو کە ڕەخنەی هەیە لەسەر چۆنیەتی ڕێگەدان لە ڕوماڵکردنی دیداری سلێمانیدا کە بە سپۆنسەری کەناڵ هەشتە، بەڵکو چەندین ڕۆژنامەنوسی دیکەش ڕەخنە و گلەییان هەبووە لە بە ڕێوەبڕدنی ڕێگەدان بە کەناڵەکانی دیکە لە ڕووماڵکردنی بابەتەکاندا. 


PM:05:08:18/04/2024