"بەنداوی دەربەندیخان کەمتر لە یەک مەتری ماوە سەرڕێژ بکات"

بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت" تەنها لە مەترێک کەمتر ماوە بۆ ئەوەی بەنداوی دەربەندیخان سەررێژبێت، ئەگەر رێژەی هاتنی ئاو وەکو خۆی بێت ئەوا پێشبینی دەکرێت چەند رۆژێکی دیکە بەنداوەکە سەررێژ بکات". 

سامان ئیسماعیل بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەگەر ڕێژەی هاتنی ئاو وەک خۆی بێت، ئەوا لە ماوەی چەند رۆژی داهاتودا بەنداوی دەربەندیخان سەر ڕێژ دەکات و بە تەواوەتی بەندواوەکە پڕ دەبێت، ئەمەش بە کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی ئەمساڵ هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان بۆ جاری یەکەمی نیە و لە ساڵانی  ڕابردوودا  سەرڕێژبووە دواجار ساڵی (٢٠١٥-٢٠١٦) بووە، بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارین بەنداوی دەربەندیخان و بەشێک لە بەنداوە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی پڕ بوون و سەر ڕێژیانکردووە. 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بۆ ئەمساڵ بەنداوی دەربەندیخان کەمتر لە یەک مەتری ماوە سەرڕێژ بکات، ئەگەر هاتنی ڕێژەی ئاو وەکو خۆی بێت.


PM:05:56:18/04/2024