نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٦٢ هەزار و ٧٠١ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ١٧ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٥١ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٧٠١ دۆلار بووە.


PM:06:07:18/04/2024