ئاڵا تاڵەبانی: ناردنی مووچە کاتییەو کێشەی بۆ دروستدەبێت


پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی لە بارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە، رایدەگەیەنێت" ناردنی مووچە كاتییەو کێشەی تێدەکەوێت".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاڵا تاڵەبانی کە راوێژکاری سودانی سەرۆک وەزیرانە بۆ کاروباری ژنان دەڵێت"كێشەی موچە بەسەردانكردنی بەغدا چارەسەر نابێت". هەروەها دەشڵێت"  لیژنەكان ناتوانن كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بكەن، چونكە ئەو لیژنانە خاوەنی بڕیار نین".

لە بارەی چۆنێتی چارەسەرەوە، دەڵێت"دەبێت كێشەكان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكرێت، نەك بەسەردانێك دوو موچە بدرێت". 

ئەو باس لە ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەکات و پێوایە "كێشەی یەكێتی و پارتی لە بەغدا زۆر كاریگەری نەڕێنی دروست كردووە".



AM:12:25:19/04/2024