بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٨ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٧ دۆلار و ١١ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٤ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٧٣ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێداویستی و داخوازی بازاڕ و هەروەها نیگەرانی لە هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.