سلێمانی.. ئۆتۆمبێلی سه‌ركردایه‌تییه‌كی پێشووی یه‌كێتی گڕیگرت

کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی لە سەرچنار ئۆتۆمبێلێک گڕیگرت کە ئۆتۆمبێلەکە هی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی بووە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ناو بازاڕی سەرچناری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی عەتا سەراوی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان گڕیگرت کە زیانی ماددی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەش گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. 

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەبارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

تائێستا دیار نییە ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوە بووە یان بەهۆکارێکی دیکە ئۆتۆمبێلەکە گڕیگرتووە. 


PM:12:46:19/04/2024