هاوڵاتییەک لە ئاوی زێی بچوک خنکا

ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتییەک لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکەی لە خنکان خۆی لە ئاوی زێی بچووکدا خنکا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکوک لە ئاوی زێی بچووک خنکا و تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە. 

هەربەپێی زانیارییەکان، ئه‌و كه‌سه‌ دانیشتوی کەرکوکە و لە دایکبووی ساڵی (١٩٩٣)یە، لەگەڵ خێزانەکەی بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی سەیرانگایەکی تەقتەقی کردبوو، بەڵام لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکەی خۆی لە ئاوی زێی بچوکدا خنکا، لە ئێستاشدا تیمەکان سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمەکەیدا. 


PM:01:26:19/04/2024