ئاسایشی هەرێم سەبارەت بە رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی روونکردنەوە دەدات

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵیت" لەئێستادا هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکەن بەمەبەستی بەدوادوچوون و لێکۆڵینەوە".

دەزگای ئاسایشی هەرێم،سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" پاش ئەوەی ڕۆژی ٢٠٢٤/٤/١٩کاتژمێر١٢ لەگەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک روویدا و هیچ زیانیکی گیانی لێ نەکەوتەوە و دەست بەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە".

دەزگای ئاسایشی هەرێم رونیشیکردووەتەوە لەئێستادا هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکەن بەمەبەستی بەدوادوچوون و لێکۆڵینەوە.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ناو بازاڕی سەرچناری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی عەتا سەراوی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان گڕیگرت کە زیانی ماددی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەش گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. 


PM:02:27:19/04/2024