ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەکەم

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی سەردانەکەیەدا بۆ عێراق، سەردانی هەولێریشی دەکات.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بگاتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئەردۆغان ڕایگەیاند" دوای بەغدا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستاندا "کێشەکانی هەرێمی باکوری عێراق و کێشەکانی پەیوەست بە حکومەتی ناوەندی تاوتوێ دەکەین".

پێشتر گومان هەبوو کە ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق سەردانی هەولیریش بکات، بەڵام ئەمڕۆ ئەردۆغان ئەو پرسەی یەکلاکردەوە.


PM:06:46:19/04/2024