نرخی هێلکە دادەبەزێت


نوێنەری چاودێریی بازرگانی لە قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت" نرخی هێلكە بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕدا دابەزیوە"و، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات هێلکەی ناوبازاڕی خۆییە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، شوان حەسەن نوێنەری چاودێری بازرگانی لە قائیمقامییەتی سلێمانی دەڵێت" لەم وەرزەدا خواست لەسەر بەرهەمی هێلكە كەم دەكات و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەیە نرخەكەی دادەبەزێت".

وردەکاری زیاتر دەدات و دەڵێت " لە ئێستادا یەك كارتۆن هێلكە بە نزیكەی ٤٠ هەزار بۆ ٤٢ هەزار دینارە كە سەرجەم ئەو هێلكەیەی لە بازاڕدایە بەرهەمی ناوخۆیە."

شوان حەسەن نوێنەری چاودێری بازرگانی دەشڵێت" لە دوكانەكاندا ٧ هێلكە بە هەزار دینار دەفرۆشێت و لە ماوەی رابردوودا ٥ هێلكە بە هەزار دیناربووە".



AM:12:34:20/04/2024