نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز دەبێتەروە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵاتی نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٦ دۆلار و ٥٩ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلارو ٧٢ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێداویستی و داخوازی بازاڕ و هەروەها نیگەرانی لە هێرشەکانی نێوان  ئێران و ئیسرائیل و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.



AM:09:38:20/04/2024