کەشناسی: باران و هەورەتریشقە دەبێت

کەشناسی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رائگەیاند" سبەی بارانێکی کەم دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە".

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سبەی یەکشەممە ٢١ی نیسان  کەشی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەهەندێ کات و شوێن نمە بارانی پچر پچر دەبێـت، و هەندێکجاریش تاوە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا  دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم . 

ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە( ٣ - ٥) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٢٨  

سلێمانی : ٢٥ 
 
دهۆک : ٢٦ 

کەرکوک : ٢٩

هەڵەبجە : ٢٧ 

زاخۆ : ٢٦ 

سۆران : ٢٤

حاجی ئۆمەران : ١٦

گەرمیان : ٣١



AM:10:34:20/04/2024