هاوڵاتییەک لەبەر دەم کافتریایەک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

هاوڵاتییەکی بە نەتەوە عەرەب، لەبەردەم یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی گیانیلەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند" ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتییەکی بە نەتەوە عەرەب لە بەردەم یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی گیانیلەدەستدا".

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاوڵاتییە ناوی (سەلام سەلمان)ە، تەمەنی ٤٥ ساڵانە، لەبەردەم کافتریاکە کەوتووە و رشاوەتەوە و گیانیلەدەستداوە، کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە پزیشکەکان وتویانە جەڵتەی دڵ لێیداوە.



PM:12:01:20/04/2024