وەزارەتی پەروەردە خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە، کە ئاگاداری ئەو پەیجانە بن کە خوێندکاران فریو دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە" لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکان، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەکات، بۆ ڕووبەڕووکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریو بدەن".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکات، بە هەموو جۆرێک دووربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن، هەروەها هەر کەسێکیش ئەو کارانە بکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ساڵی پار ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە تەنانەت پاش تەواوبوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانیش بێت.

وەزارەتی پەروەردە جەختی لەوەکردەوە، ئەم پەیجەی کە لە وێنەکەدا هەیە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لەسەر سکاڵای وەزارەت دەستگیرکراون.



PM:12:42:20/04/2024