لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەنجێک گیانی لەدەستدا

گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕووداوێکدا  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا کە پێشتر لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە "لە ژێر گوشاردا بووە". 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاریان یاوەری تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵی خۆکوشتنیداوە و گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە، ئەو گەنجە کوردە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و بە تایبەت لەلایەن "ئەحمەد عەلیپوور، ئەندامی هێزی بەسیج لە بۆکان هەڕەشەی لێکراوە". 

ناوبراو لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە سەردەمی بزووتنەوەی (ژن، ژیان، ئازادی) "بە تۆمەتی ئاگردانی ماڵی ئەحمەدی عەلیپوور، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکرا و دوای ٧٠ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.


PM:02:01:20/04/2024