بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار و ٢٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٤٦ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٢٨٥ دینار.