بەرشەلۆنە بڕیارێکی شۆکهێنەری لەسەر ئاراوخۆ دا

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراوی لەسەر داهاتووی ئاراوخۆ بڵاوکردۆتەوەو ئامادەیە بیفرۆشێت.

بە قسەی رۆژنامەکە ئاراوخۆ چیتر یاریزانێکی دەست لێنەدراو نییە لە یانەکە، یارییەکەی پاریس سانجێرمان گومانی زۆری لەسەر دروستکرد و بەرشەلۆنە پێی وایە دەتوانێت بە 100ملیۆن بیفرۆشێت.

هەروەها لێدوانەکانی دەریدەخەن لە بەجێهێشتنی یانەکە ئەم یاریزانە کێشەی نییە، بەرشەلۆنە بە ئامادەبوونی کوبارسی هەست بە متمانەیەکی زۆر دەکات لە پۆستی بەرگریکاری ناوەڕاست.

 جگە لەوەش پێیان وایە گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکارێکی بەئەزموون بەسە بۆ جێگرتنەوەی ئاراوخۆ.

 ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر بایرن میونخ ئامادەیی نیشاندابوو بە زیاتر لە 80ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بفرۆشێت.


AM:11:44:21/04/2024