ئەمرۆ دوا کاری ناردنی لیستی مووچەی وەزارەت و دەزگاکانی هەرێم کە لیستی مووچەی خانەنشینان بوو رەوانەی بەغدا کرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " کە لەسەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەستی کەوتووە، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢١ی نیسان کۆتایی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی هەرێم هێنراو رەوانە وەزارەتی داریی عێراق کرا.
هەر ئەمرۆ یەک شەممە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار وەزارەتە فیدراڵی و دامەزراوەکانی تری.
پێشبینی دەکرێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەم هەفتەیەدا بگات وەزارەتی دارایی و دەست بەدابەشکردنی بکرێت.
کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی نەوتی و نانەوتی سێ مانگی رابردووی لە هەولێر دەکرد کە بڕەکەی ٩٥٠ ملیار دینار بوو.