لە سنووری بانە کۆڵبەرێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون

لە سنووری شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون. 

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ یەکشەممە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بلەکێی سەر بە شاری بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون، هەروەها ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لەدەستداوە ناوی شوانە ئەحمەدپوورە و تەمەنی (٣٤) ساڵە. 

ڕێکخراوی هەنگاو باسی لەوەشکردووە، شوانە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و باوکی منداڵێک بووە، دوای رووداوەکەش تەرمەکەی بۆ بنکەیەکی تەندروستی شاری سلێمانی گواستراوەتەوە. 


PM:09:01:21/04/2024