نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٢ ی نیسان لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی رۆژهەلآتی ئاسیا نرخی هەردوو جۆرەی نەوت، برنت و خاوی ئەمەریکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٧ دۆلار و ٢٩ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٨١ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٢٢ سەنت بوو.
نزمبوونەوەی نرخی نەوت هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ هێوربوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و کەمبوونەوەی ئەگەر پێکدادان کە ئەگەر رووی بدایە دەبووە هۆکارێکی سەرەکی لە نە گەیشتنی نەوت بە بازاڕە جیهانییەکان لە ئەوروپا.
AM:09:45:22/04/2024