بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی ٤٨ کاتژمێری کەشوهەوای باشوری کوردستانی راگەیاندو سەرباری هەبوونی هەور و کەمێک باران، بەڵام بەگشتی باران بارین وەک رۆژانی رابردوو نابێت.
کەشو هەوای ئەمڕۆ دوو شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ کەمێک باران بارین و هەورە تریشقە لەکاتەکانی نیوەڕۆ .
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما، بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ دوو شەممە
.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٨
سلێمانی : ٢٥
دهۆک :٢٨
زاخۆ: ٢٨
هەڵەبجە: ٢٧
کەرکوک: ٣٠
سۆران: ٢٧
حاجی ئۆمەران:١٩
گەرمیان: ٣٣