وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی چواری ناردووه، پێویست بوو ٢٠ی مانگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ڕه‌وانه بكردایە.
پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە لێداوانێکی لەگەڵ میدیای پارتی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" به‌رپرسانی به‌غدا ڕایانگه‌یاندووه، چیتر كێشه بۆ مووچه دروست نابێته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی چواری ناردووه".
ئاماژەی بەویداوە کە پێویست بوو ٢٠ی مانگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ڕه‌وانه بكردایە.
پێشەوا هەورامی وتیشێ" حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکه یاساییه‌كانی تەواو کردووە بەڵام ئیجتیهادی شەخسی قبوڵ ناکات".
لە بەشێکیتری قسەکانیدا له‌باره‌ی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌ڵێت" ڕێككه‌وتن له نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت كراوه، به‌ڵام نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، هیچ بیانوێكی ته‌كنیكی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم نییه.