دهۆک.. ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی کەوتەوە و بریندار هەیە (نوێکراوەتەوە)

کەمێک لەمەوبەر لە ناوچەی پیشەسازیی کواشێ لە دهۆک ئاگر  لە تەنکەرێک کەوتەوە و شۆفیرەکەی برینداربوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە کارگەیەکی ناوچەی پیشەسازیی کواشێ لە دهۆک لەکاتی سووتەمەنی تێکردندا ئاگرێک لە تەنکەرێک کەوتەوە وبەهۆیەوە شۆفێرەکەی کەلەناو تەنکەرەکەدابوو بەشێک لە جەستەی سووتا. 

تەنکەرەکە لە پاڵ کارگەیەکدا بووە، بەهۆیەوە ژمارەیەک لە کەلوپەلەکانی کارگەکە سووتاون.

تا ئیستا ئاگرەکە بەردەوامە و هەشت تیمی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆڵیان کردووە و رێگریان لە تەقینەوەی تەنکەرەکە کردووە.

 



PM:10:33:23/04/2024