کەشناسی هەرێم: لە بەشێک لە ناوچەکان خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە بەشێک لە ناوچەکانیش خۆڵبارین دەستپێدەکات". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.  

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.


AM:10:32:24/04/2024