کەشناسێک: شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕوو لە هەرێم دەکات

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە سەرەتایی مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە بروسکە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" دوابەدوای ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕۆژانی داھاتوو ناوچەکانمان دەگرێتەوە، لە سەرەتای مانگی داھاتوودا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک چاوەرواندەکرێت ھەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوھەوا". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی فراوانبوونی نزمە پاڵەپەستۆیەک دەبێت لە دەریای سوور و لەو ماوەیەدا بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکە بە بڕی جیاواز سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، لە ھەندێک ناوچەشدا ئەگەری بارینی تەرزەی گەورە و دروستبوونی لافاو دەبێت.


PM:01:15:24/04/2024