کچێکی گەنج لە شاری سلێمانی لەسەر پردی ( خاڵە شیهاب) خۆی هەڵدەداتە خوارەوەو بەبێهۆشی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ نیسان کچێکی گەنج لەگەڵ ئافرەتێک لەسەر پردەکە پێکەوەبوون و قسەیان کردووە، دواتر ئەو کچە خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو بەبێ هۆشی گەیاندویانەتە نەخۆشخانە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە کچەکە تا ئێستا نەناسراوەو تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە.
کچەکە گەنجە بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ شوناسێکی پێ نەبووە نازانرێت کێیە.
پردی "خاڵه شیهاب" لە باشوری شاری سلێمانی لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی – عەربەت و قەرەداغە له نزیک لە فامیلی مۆڵ.