کەشناسی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاەوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ و سبەی کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور ، و خێرای با لەسەرخۆ- مامناوەند ( ١٠ – ٢٠ )کم/س دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی هەینی ٢٦ی نیسان کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، و خێرای با لەسەرخۆ - مامناوەند ( ١٠ – ٢٠ )کم/س دەبێت، و پلەکانی گەرماکەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٣٣
سلێمانی : ٣٠
دهۆک : ٣١
زاخۆ : ٣٢
هەڵەبجە : ٣٢
کەرکوک : ٣٥
سۆران : ٢٩
حاجی ئۆمەران : ١٩
گەرمیان : ٣٥