به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان له هه‌ولێر رایگه‌یاند" پارتی گرفتی هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردن. ئه‌مه بیانوه به‌ده‌ست پارتییه‌وه، له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردودا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه له هه‌ردو زۆندا ساخته‌كاری كراوه پێشتر پارتی خۆی دیزاینی هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد".
كارزان گه‌ردی، ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان له هه‌ولێر بە میدیای حزبه‌كه‌ی راگەیاندووە" كێشه سیاسییه‌كان وایكردوه كه چاره‌نوسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نادیار بێت، پارتی گرفتی هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردن. ئه‌مه بیانوه به‌ده‌ست پارتییه‌وه چونكه یه‌كه‌مجاره پارتی ده‌سه‌ڵاتی نابێت به‌سه‌ر كۆمسیۆن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له قاڵب بدرێت".
ئەو بەرپرسەی گۆڕان وتیشی" له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردودا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه له هه‌ردو زۆندا ساخته‌كاری كراوه پێشتر پارتی خۆی دیزاینی هه‌ڵبژاردنی ده‌كرد به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر دهۆك و كورسییه‌كانی خۆی دیاری ده‌كرد به‌ڵام ئێستا بۆی ناچێته سه‌ر و گه‌ر زۆرینه به‌ده‌ست بهێنێت ناتوانێت ٥٠+١ به‌ده‌ست بهێنێت".
کارزان گەردی دەڵێت " كاتێك راستییه‌كان رون ده‌بێته‌وه و ئاستی كورسییه‌كانی پارتی داده‌به‌زێت، ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر ده‌بێته ماڵ كه له رابردودا ساخته‌كاری كردوه".
راشیگه‌یاند "لاسه‌نگییه‌كی زۆر له روی سیاسییه‌وه بۆ پارتی دروست بوه، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك ده‌دات ئه‌و لاسه‌نگییه كه‌م بكاته‌وه و هاوسه‌نگی دروست بكات و ئاستی شكسته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه".