نرخی زێڕ بەشیوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەیبەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە  و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٣٥١ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٥٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٠٧) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٨٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٢٣) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:01:04:26/04/2024