دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندابوون.
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای نێوان (دەربەندیخان - زەڕایەن) ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆی ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش گەیاندنیان بە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ دەرکەوت دوو هاوڵاتی کە هاوسەری یەکترن گیانیان لەدەستداوە و دوو هاوڵاتی تریش بە سەختی برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.