ژمارەی قوربانییەکانی کێڵگەی کۆرومۆر بەرزبوەوە بۆ ٤ حاڵەتی گیان لە دەستدان( نوێکراوەتەوە)

کەمێک لەمەوبەر بۆردمانی کێڵگەی کۆرومۆر بە درۆن کرا، قائیمقامی چەمچەماڵ راایگەیاند" لە ئەنجامی ئەو هێرشە ٤ بیانی گیانیان لە دەستداوەو ٢ بریندارن".

رەمەک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی " سپی میدیا " راگەیاند" کاتژمێر ٦:٤٥ ئەم ئێوارەیە کێلگەی گازی کرۆومۆر کەوتە بەر هێرش".

قائیمقامی چەمچەماڵ لە درێژەی لێدوانەکەیدا رایگەیاند کە هێرشی ئەمجارە لە رێگای فڕۆکەی درۆنەوە بووەو هەمان جێگای بۆردومانی دوو مانگ پێشووە.

رەمەک رەمەزان لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە ٤ کارمەندی بیانی گیانیان لە دەستداوەو ٢ تریشی بریندارن".

لەبارەی شوێنی تیمارکردنی بریندارەکانەوە، " سپی " زانیوویەتی کە کێڵگەی کۆرۆمۆ یەکەی تەندروستی خۆی هەیە و تا ئێستا بریندارەکان نەهێنراونەتە نەخۆشخانە گشتیییەکانی حكومەتی هەرێم لە چەمچەماڵ.

وەزارەتی سامانە  سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا رایانگەیاند کە 
بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
هەروەها هاتووە "ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا".

ڤیدیۆی کاتی بۆردومانەکە لە تێلگیرامی " سپی " ەوە جۆین بکە.. 







PM:07:27:26/04/2024