ڤیدیۆیەکی نەبینراو لە چرکەساتی بۆردوومانەکەی کێڵگەی کۆرومۆر

دوێنێ شەو کاتژمێر ٦.٤٥  بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر و لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، کە کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی کاری تێدادەکات، بەهۆیەوە جگە لە زیانە مادییەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

بەهۆی ئەو هێرشەوە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کەمی کردووە، و ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بێ ئاو دەبن.

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق لەگەڵ وەزیر و بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.




AM:10:04:27/04/2024