وێنە.. پۆلیسێک لە سلێمانی لەکاتی ئەرکدا بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

شەوی رابردوو پۆلیسێکی هاتووچۆ لە کاتی ئەرکدا فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و گیانی لەدەستدا.

درەنگانی شەوی رابردوو بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند"  لە شەقامی ٣٠ مەتریی سلێمانی پۆلیسێکی هاتوچۆ فیشەکێکی بەسەری خۆیەوە ناوە و گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە پۆلیسەکە ناوی (هەڵگورد مەحمود) ـە، و دوای ئەوەی کە ئاسەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوەبووە و  کەمتر لە کاتژمێرێك بەبرینداری ماوەتەوە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.



AM:09:03:28/04/2024