ڕیال مەدرید گرێبەستەکەی مباپێ ڕەتدەکاتەوە

بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید ڕەتیدەکەنەوە یانەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ کیلیان مباپێی فەرەنسی تەواو کردبێت کە ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانە.

 گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ سان جێرمان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، یاریزانەکەش یانەکەی ئاگادار کردەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە خۆڕایی پاریس جێدەهێڵێت.

 زۆرێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە گرێبەستەکەی کۆتایی پێهێناوە.

 بەگوێرەی تۆڕی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی، بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید بەردەوامن لە بەرگریکردن لەو بیرۆکەیەی کە کیلیان مباپێ تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە واژۆ نەکردووە، هەرچەندە هەمووان درک بەوە دەکەن کە گرێبەستەکە پێشتر یەکلایی بووەتەوە.

 تۆڕی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس لە هەموو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڵگەی بەجێهێشتووە کە داهاتووی مباپێ لە دەرەوەی " پاریس"دایە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕیاڵ مەدرید و مباپێ هەنگاوێکیان ماوە بۆ ئەوەی لە "بەروارێکی مێژووییدا" لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا یەکتر ببینن.

 ئەو دووپاتیکردەوە کە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس لە وێمبڵی هیچ شتێک لە گواستنەوەی مباپێ بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەرزی داهاتوو ناگۆڕێت.


AM:11:02:28/04/2024