هەولێر.. ئافرەتێکی گەنج لە بارودۆخێکی گوماناویدا سوتا


نیوەرۆی ئەمرۆ یەک شەممە لە گوندێکی نزیک هەولێر ئافرەتێکی گەنج لە هەلومەرجێکی گوماناویدا سووتاو گیانی لە دەستدا.

ئەو ئافرەتە گەنجە تەمەنی ٢٢ ساڵە و ژنە و لەماڵی خزوریدا سوتاوە، هەندێک زانیاری پشتراستنەکراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاگر لە ماڵەکە بەردراوە تا ژنەکە بسووتێت کە بووکی ماڵەکەیە. 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە، لە گوندی (گردەڕەشەی گەورە) لە نزیک لە هەولێر، ماڵێك ئاگری گرت، بەهۆیەوە ئافرەتێكی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵ گیانی لەدەست دا.



PM:05:07:28/04/2024