دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا ژمارەی پێوانەیی بەرز تۆمار دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ، ژمارەیەکی پێوانەیی بەرز تۆمار دەکات.

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو. لە کاتێکدا نرخی دینار لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.

دوو رۆژ بە شێوەیەکی بەرچاو نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە.

 ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراقیش بڕی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ٢٦٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٦١ ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٢٦٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ١٩٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.




PM:05:25:28/04/2024