ئەو پیاوەی دوو مانگە گورچیلەی بەرازی بۆ چێندراوە گیانی لەدەستدا

دوای ئەوەی دوو مانگ پێش ئێستا پیاوێک نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرا گیانی لەدەستدا.

ریچارد سلێمان ئەو پیاوەی دوو مانگ پێش ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرا، کەسوکارەکەی هەواڵی گیان لەدەستدانی بڵاوکردەوە. 

ڕیچارد سلێمان لە ساڵی ٢٠١٨ نەشتەرگەری گۆڕینی گورچیلەی ئەنجام دابوو، بەڵام دوای ئەوەی لە پشکنینەکاندا نیشانەکانی شکستی گورچیلە نوێیەکەی دەرکەوت، باری تەندروستی خراپتر بوو، پزیشکەکان ئامۆژگارییان کرد کە گورچیلەیەک لە بەرازێکی دەستکاریکراوی بۆماوەیی بچێنێت.

خێزانی سلێمان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پزیشکەکان دەربڕی بۆ هەوڵەکانیان و ڕایانگەیاند، پرۆسەی چاندنی ئەندامێک لە ئاژەڵێکەوە ٧ هەفتەی دیکەی بە خێزانی ڕیچارد بەخشی لەگەڵیدا، هەروەها یادەوەرییەکەی لە دڵیاندا دەمێنێتەوە.



PM:03:37:12/05/2024