هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد بڵند عه‌بدوڵا وێنەیەکی خێزانی بەبۆنەی ساڵیادی هاوسەرگیرییەکەی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوکردەوە.
بڵند لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و هاوسەر و منداڵەکانی بڵاوکردوەتەوە و لە یادی ١٠ ساڵەی هاوسەرگیریدا بۆ هاوسەرەکەی دەنوسێت" پیرۆزە کە پێکەوە گەیشتینە ئەم رێگە نایابە".
بڵند عه‌بدوڵا له ساڵی ١٩٧٨ له شاری ئه‌نبار له دایكبووه، ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه، له ساڵی ١٩٩١ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کەی چۆته وڵاتی سوید له‌وێ ده‌ژی، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و گۆرانییه، بەڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هیچ كارێكی هونه‌ری نییه، به‌ڵام له رێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی له په‌یوه‌ندیدایه.