ریاڵ مەدرید خۆسێلۆ شۆک دەکات

پێگەی ڕێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، یانەی  ڕیال مەدرید لەگەڵ کەسانی نزیک لە خۆسێلۆ کۆبووەوە و بۆیان ڕوونکردەوە کە گرێبەستەکەی دەکڕن، بەڵام ئەو ئازادە گوێ لە ئۆفەرەکانی داهاتوو بگرێت و یانەیەکی تر هەڵبژێرێت.

بە قسەی سەرچاوەکە، پلانی ڕیال مەدرید ئەوەیە کە گرێبەستەکەی بکڕێت و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵیدا گرێبەستی نوێ واژۆ بکات و  رێگەی پێبدات بڕوات.


دواتر دوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بیفرۆشێت بۆ ئەوەی هەردوو لایەنی، یانەکە، سوود لە بەهای فرۆشتنەکەی وەربگرن، کە بریتییە لە وەرگرتنی مووچەیەکی باش و  ڕۆڵی گرنگ لە تیمێکی تردا.

 یانەکە بۆی ڕوونکردەوە کە گۆڕانکاری بەهێز لە هێڵی هێرشبردنی ریاڵ مەدرید لە وەرزی داهاتوو دەبێت، بۆیە ڕەنگە بەشداریکردن بۆی ئاڵۆز بێت.


خۆسێلۆ بە خواستن بۆ ریاڵ مەدرید یاری دەکات، وەرزی رابردوو لە یانەی سەلتاڤیگۆ یاری دەکرد.


PM:12:48:14/05/2024